لە “ئێستا”وە زانیاری لەبارەی ژمارە و داهات و چۆنێتیی ئەو پوورە هەنگانە بزانە کە دەدرێن بە دەرچووانی کشتوکاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی پێشتر ئاشکرایکرد، دەرچووانی کشتوکاڵ پوورەی هەنگیان پێدەدرێت بەمەبەستی پاڵپشتیکردنیان تاوەکو ببنەخاوەن کاری خۆیان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانیش دەڵێت، ژمارەی پوورە هەنگەکان و ئەوانەشی پێیاندەدرێت دیاریکراون.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پڕۆژەکە ڕێکخراوی گیزی ئەڵمانی ئەنجامی دەدات و دەرچووانی ناوچەکانی ماوەت، پێنجوێن، شارباژێڕ و بازیان دەگرێتەوە”.

بەپێی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، پڕۆژەکە دەرچووانی کشتوکاڵ (زانکۆ، پەیمانگا و ئامادەیی) دەگرێتەوە بەمەرجێک دانەمەزراو بێت و شارەزایی هەبێت لە بەخێوکردنی هەنگدا.

ئاماژەی بەوەکردووە، هەر دەرچوویەک چوار پوورەی هەنگی پێدەدرێت بە سەرجەم پێداویستییەکانەوە، هەروەها خوولی تایبەت بە ڕاهێنان و چۆنێتیی پەروەردەکردنی هەنگ دەکرێتەوە بۆ ئەو کەسانە.

وتیشی، ئەوانەی پوورە هەنگەکانیان پێدەدرێت چاودێریی تەندروستی و پێداویستیی پارێزگاریکردن لە هەنگەکانیان پێدەدرێت بۆ ماوەی شەش مانگ.

سەبارەت بە داهاتی ئەو پوورە هەنگانە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، پوورە هەنگەکان بەبێ بەرامبەر دەدرێت بە دەرچووەکان و داهاتەکەشی لە سەدا سەدی بۆ خۆیانە و داوای هیچییان لێناکرێت لە بەرامبەردا.

باسی لەوەشکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی ڕێکخراوی گیز دیاریکردوون پوورەی هەنگیان پێبدات 70 دەرچووی کشتوکاڵە لەو چوار ناوچەیەیە و ژمارەی پوورە هەنگەکانیش 280 کەسن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا: ساڵی داهاتوو دەتوانین کارەبا هەناردە بکەین

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکەین و ساڵی داهاتوو دەتوانین هەناردەی بکەین. فارس میرخان، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share