كارەبای سلێمانی: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كۆی گەرەكەكانی سەنتەری شاری سلێمانی كارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کۆی گەڕەک و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەنتەری شاری سلێمانی کارەبایان دەبێتە بەردەوام و 24 کاتژمێری.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەواوی گەڕەکەکانی سەنتەری سلێمانی كە پێنج زۆنە و ژمارەیان 32 گەڕەكە، لەگەڵ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون، كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری و بەوەش كۆی گەڕەكەكانی سەنتەری شاری سلێمانی كارەبایان بووە بەردەوام.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ كارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەوروبەری، ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەوروبەری كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری.

باسی لەوەشکردووە، بەگشتی لە پارێزگای سلێمانی 351 هەزار هاوبەشی کارەبا و ملیۆنێک و 450 هەزار هاوڵاتیی سلێمانی لە پڕۆژەی رووناكی سوودمەند بوون و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی 602 مۆلیدە کوژاوەیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە…
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: ئەمریکا و فەرەنسا ئـ.ـەحمەد شـ.ـەرعیان ئاگاداردکردووەتەوە سوپا دژی کورد نەجووڵێنێت

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و فەڕەنسا هۆشدارییان بە ئـ.ـەحمەد شـ.ـەرع داوە کە سوپا و چـ.ـەکدارەکانی دژی…
Total
0
Share