فەرمانگەی میدیا و زانیاری: رووماڵی تاوان قەدەغەیە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، رێگا بە هیچ كەناڵ و پەڕەیەکی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت رووماڵی تاوانەکان بکەن.

لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیارییدا هاتووە، “لەمەودوا رێگا بە هیچ كەناڵ و پەڕەیەکی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی رووداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاوبكەنەوە و رووماڵی بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گشتاندنە لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە، كە تێیدا داوای كردووە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی رووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، رێگا نەدرێت رووماڵی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگی دا بە تەواوكردنی ڕێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

لەکۆبونەوەیەکی نائاساییدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگیدا بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە. ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share