پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە لەلایەن هاوڵاتییانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو بەهۆی ئەوەی دزی لێکردوون.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، سێ هاوڵاتی سکاڵایان تۆمارکردووە کە دزییان لێکراوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ تۆمەتبارەکە کردووە.

رایگەیاندووە، کە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیکراوە و دەستیش بەسەر بڕێک پارەدا گیراوە.

تۆمەتبارەکە ناوی  (ح،ج،ق)ـە لەدایكبووی 1979یە و سێ‌ فەرمانی گرتنی هەبووە و لە دادگای سلێمانیش داواكراو بووە.

لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بەند كراوە و سزای یاسایی دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
Total
0
Share