کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بەبێ ئەنجام کۆتاییهات.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کە لەبارەی دەربڕینی بۆچوونی خۆیان دەربارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و عێراق بەڕێوەچوو، کۆتاییهات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت نەیتوانی روونکردنەوەی خۆی بدات، چونکە ناکۆکیی یاسایی لە نێوان هەرێم و بەغداد زۆرە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجومەنی دەوڵەت بە راوێژکردن لەگەڵ دەستەی گشتیی ئەنجومەن، بڕیاریاندا سبەینێ پێنجشەممە کۆببنەوە و بۆجوونەکانی خۆی دەرببڕن.