لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکوک – سلێمانی سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێک لە جۆری وەرگەڕان لەنزیک گوندی چیمەن لەسەر ڕێگای کەرکوک – سلێمانی ڕوویداوە و حەوت قوربانی لێکەوتووەتەوە.

ڕووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا یارس) بووە، کە بەهۆی تیژڕەوی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و سێ کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵە، چواری دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی 3ی هەولێر: سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share