پۆلیسی هەڵەبجە: لەماوەی رابردوودا دەست بەسەر 150 ماتۆڕسکیلدا گیراوە

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لەماوەکانی رابردوودا دەست بەسەر 150 ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتادا گیراوە.

ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “بە بڕیاری دادوەر و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، تواندراوە لەماوەکانی رابردوودا دەست بەسەر 150  ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتادا بگیرێت و، دواتر رەوانەی بەش و بنکەکانی هاتوچۆی هەڵەبجە بکرێن تاوەکو لەوێ رابگیرێن”.

وتیشی، “هۆکاری دروستبوونی زۆرێک لە رووداوەکانی هاتوچۆ کە لە سنووری پارێزگاکەدا روویانداوە، مۆتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکانن، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین دووربکەونەوە لە بەکارهێنانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: پێدانی تابلۆی ئامێری بیناسازی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی تایبەت بە ئامێرەکانی بیناسازی، چاپکرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاشكرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share