توێژینەوەیەک کاریگەریی تیکتۆک لەسەر رەفتاری منداڵان ئاشکرادەکات

1774658300

توێژینەوەیەکی چینی، داوا لە دایک و باوکان دەکات پێداچوونەوە بە رێگەدان بە منداڵە سێ بۆ چوار ساڵەکانیان بکەن لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یان ئەو پلاتفۆڕمانەی کە تایبەتن بە پەخشکردنی ڤیدیۆ، وەک پلاتفۆڕمی تیکتۆک.

بەپێی توێژینەوەیەک کە توێژەرانی زانکۆی چۆنگینگی چینی ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی کە هێشتا نەخراونەتە بەر خوێندن و بە چڕی هۆگری بەکارهێنانی ئەو جۆرە پلاتفۆڕمانەن، بەراورد بە هاوتەمەنەکانی دیکەیان، ئەگەری زیاترە ببنە کەسانێکی توندوتیژ و دژەکۆمەڵ.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، “بەکارهێنانی چڕی کورتە ڤیدیۆکان، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر رەفتاری منداڵانی قۆناغی پێش چوونە قوتابخانە هەیە و بەرەو رەفتاری توندیان دەبات”.

سەرەڕای ئەم توێژیەنەوە، چەندین توێژینەوەی دیکە هەن کە رەفتاری خراپ و توندی منداڵان دەبەستنەوە بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخەکەشی گران نییە.. دەرمانێک ئەگەری مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

چەند پسپۆڕێکی تەندروستیی بەریتانی ڕایانگەیاند کە دەرمانێکیان دۆزیوەتەوە لە ئەگەری گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە. پسپۆڕەکانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاند،…
Total
0
Share