زێڕ تۆمارێکی دیکەی مێژوویی شکاند

بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شکاندنی بەربەستەکان، ریکۆردێکی دیکەی مێژوویی تۆمارکرد و بەربەستی 3,696 دۆلاری بۆ ئۆنسێک تێپەڕاند.

پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەهۆی لاوازبوونی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای سەنەدەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، خواستی وەبەرهێنەران بەڕێژەیەکی بەرچاو لەسەر زێڕ زیادبووە، ئەمەش نرخی ئەم کانزا بەهادارەی گەیاندووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی زێڕدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بانکی فیدراڵی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە، کە تێیدا رێژەی سوود دیاریدەکرێت، پێشبینیدەکرێت لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە بۆ یەکەمجار رێژەی سوود کەمبکرێتەوە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر بەهای زێڕ دەبێت.

باسی لەوەشکرد، بازرگانان چاویان لە کۆبوونەوە بازرگانییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و چینە کە لە مەدرید ئەنجامدران، دەرەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوانە کاریگەریی لەسەر بازاڕ و بەهای زێڕ دەبێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share