دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: دەمانەوێت گەشتوگوزار ببێت بە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەم سەردانی لیژنەی گەشتوگوزاری پەرلەمانی کوردستانی کرد و سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند کە دەیانەوێت گەشتوگوزار بکرێت بە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی لیژنەی گەشتوگوزاری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار باسمان لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و دەرکردنی یاسای گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان کرد”.

لوقمان حەمەد ڕاشیگەیاند، گفتوگۆمان کرد سەبارەت بەوەی کەرتی گەشتوگوزار چۆن بکرێت بە یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات هاوشانی کەرتی وزە و کشتوکاڵ، هەروەها بڵاوکردنەوە هۆشیاریی گەشتیاری تاوەکو ڕێز لە گەشتیاران بگیرێت و مافەکانیان پارێزراوبێت.

ئاماژەی بەوەکرد کە بە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری دەتوانین دەرفەتی کاری زیاتر بڕەخسێنین لە هەرێمی کوردستان.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، هەوڵی دانانی یاسای گەشتیاری دەدەین و دەمانەوێت هانی گەشتیاری دەرەوە بدرێت بێتە هەرێمی کوردستان و بەربەستەکانی بەردەم پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری لاببرێت.

ئەمەل جەلال وتیشی، دەبێت بودجەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار تەرخان بکرێت و گەشتوگوزار بکرێت بە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات.

بابەتی پێشتر

سوارێز یان برەیزوایت؟ بەراوردکارییەکە چەقۆیەکە لە دڵی کەتەلۆنیەکان دەدرێت

بابەتی دواتر

میلان بەراورد بە وەرزی ڕابردوو لەم وەرزەدا (+18)یە

بابەتی پەیوەندیدار