ئەمریکا و چین لەسەر خاوەندارێتیی پلاتفۆڕمی تیکتۆک دەگەنە رێککەوتن

دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد، گفتوگۆکان لەگەڵ چین لەبارەی خاوەندارێتیی و چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە ئەمریکا، زۆرباش چووەتە پێشەوە.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆدەبنەوە و تاوتوێی پرسی خاوەندارێتی، بەردەوامی و چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە ئەمریکا، دەکەن.

لای خۆیشییەوە دۆناڵد ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” رایگەیاند، “رێککەوتنێکی بازرگانی مەزن لەنێوان ئەمریکا و چین لەئارادەیە و زۆرباش چووەتە پێشەوە، بەمنزیکانە دەگاتە کۆتایی”.

وتیشی، “لەوبارەیەوە رۆژی هەینی لەگەڵ شی جینپینگ کۆدەبمەوە، رێککەوتنەکە بەشێوەیەک دەبێت زۆرێک لە گەنجانی ئەمریکا دڵخۆش دەکات و بەدڵیان دەبێت، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ چین بە بەهێزیی دەمێننەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share