ئاگرێکی گەورە لە چیاکانی قودس کە لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە کەوتووەتەوە و لایەنی کەم 12 کەس برینداربوون.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئاگرەکە هێندەبەهێزە لە چەند لایەکەوە روو لە زیادبوون دەکات، بەهۆیەوە داوای هاوکاری لە پێنج وڵات لەناویاندا قوبرس، یۆنان، کرواتیا و ئیتاڵیا کراوە.
ئاشکراشیانکرد، ئاگرەکە بە شێوەیەک تەشەنەی سەندووە گەیشتووەتە سەر رێگای سەرەکی قودس و هەوڵدەدرێت لە رێگای فڕۆکەی تایبەتەوە کۆنتڕۆڵبکرێت، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هەڵکردنی رەشەبا کارەکانی سەختکردووە.
لە ئێستادا باری لەناکاو لە زۆرینەی شوێنەکانی نزیک ئاگرەکە راگەیەندراوە، وەزیری جەنگی ئیسرائیل فەرمانیکردووە، سوپا بگاتە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ تیمەکان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بدەن.