گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی (KJAR) لە داتابەیسی سکۆپەس تۆمارکرا

ئەمڕۆ گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی (KJAR) لە داتابەیسی سکۆپەس تۆمارکرا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوا بە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی ئەمرۆ بە ئیمەیڵێکی رەسمی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی ئاگادارکرایەوە کە گۆڤاری (KJAR) Kurdistan Journal of Applied Research  کە تایبەتمەندە بە بواری (زانستە کردارییەکان) لە داتابەیسی سکۆپەس ئیندێکس کرا ، پاش جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو رێنماییانە و رێبەریانەی کە پێویست بوون بۆ وەرگرتنی گۆڤارەکە لە سکۆپەس دا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم ئیندێکس کردنە بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر ستاندارد و تۆکمەیی پرۆسەی پێداچوونەوەی هاوتاکانمان و کوالێتیی ناوازەیی ئەو توێژینەوانەی زیاتر کاریگەرن بۆ بڵاوکردنەوە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی دەڵێت، ئەم دەستکەوتەش سەلمێنەری هەوڵ و ماندووبونی بەردەوامی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی و  تیمی سەرپەرشتیاری گۆڤارەکەیە کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە بەردەوامی لە هەوڵداندا بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم بەرهەمە زانستییە گرنگە ، کە ئەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و رەوتی توێژینەوەی زانستی و بەجیهانیکردنی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤاری (KJAR) ی سەر بە زانکۆمان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share