لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە ناو شاری کەلار، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک، دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمشەو، لەناو شاری کەلار لە نزیک بازاڕی شار، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، وو کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بوون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایکبووی ساڵی 1995ـە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکەش لەدایکبووی ساڵی 1981ـە، هەردوو بریندارەکە دانیشتووی کەلارن.

هاتوچۆی گەرمیان باسیلەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share