رۆژانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جەستەیان حەبی پاراسیتامۆڵ بەکاردەهێنن، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان چەندین زیانی ئەم جۆرە دەرمانە ئاشکرادەکەن.
توێژینەوەکان دەریانخستووە، ئەگەر حەبی پاراسیتامۆڵ بە شێوەیەکی بەردەوام بەکاربهێنرێت دەکرێت ببێتە هۆی:
-لەکارکەوتنی جگەر ئەگەر تەنانەت بڕی رێگاپێدراوی رۆژانە کە چوار گرامە لە رۆژێکدا بەکاربهێنرێت.
-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بە تایبەت لەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییەکانی بەرزەفشاری خوێن و دڵ دەناڵێنن.
-خوێنبەربوونی گەدە و نەخۆشییەکانی گورچیلە بەتایبەت لە کەسانی بەتەمەندا.
-دەرکەوتنی حاڵەتی زرنگانەوەی گوێ، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک بەکارهێنانی رۆژانەی حەبی پاراسیتامۆڵ ئەگەری تووشبوون بەو حاڵەتە بە رێژەی 18% بەرزدەکاتەوە.
-کێشەکانی گەشەی منداڵ، تەنانەت چەند توێژینەوەیەک باسلەوەدەکەن پەیوەندی لەنێوان خواردنی حەبی پاراسیتامۆڵ لەکاتی دووگیانیدا لەگەڵ تووشبوونی منداڵ بە ئۆتیزم هەیە.
بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی ئەم جۆرە دەرمانە داوا دەکرێت، بەبێ رەچەتەی پزیشک بەکارنەهێنرێت و دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی بەشێوەی بەردەوام و رۆژانە.