کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرمی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی 1 بۆ 2 پلە بەرزتردەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی