زەڕەنگەرێک: لە 17ی ئەم مانگەوە بەهای زێڕ ئاڕاستەیەکی دیکە وەردەگرێت

زەڕەنگەرێک ئاشکرایکرد، 17ی ئەم مانگە رۆژێکی گرنگە بۆ چارەنووسی زێڕ بەهاکەی لە پاش ئەو بەروارە ئاڕاستەیەکی دیکە وەردەگرێت.

فایەق فەهد، زەڕەنگەر لە هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 17ی ئەم مانگە، بانکی فیدراڵی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و رێژەی سوود دیاریدەکات، بۆیە پاش ئەو بەروارە بەهای زێڕ ئاڕاستەیەکی دیکە وەردەگرێت و، چارەنووسی کانزاکە رووندەبێتەوە.

وتیشی، لە ئێستادا لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی زێڕ دروستبووە، دۆزینەوەی کانزاکەش بەرەو کەمی دەڕوات، هەموو ئەمانەش وایکردووە خواستێکی زۆر لەسەر ئەم کانزا بەنرخە دروستببێت و نرخەکەی رۆژ لە دوای رۆژ تۆماری مێژوویی بشکێنێت.

لە ئێستادا، بەهای زێڕ لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە لە مێژوودا و، بەهای ئۆنسێک زێڕ 3,644.92 دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر ئەم رێگایە قەدەغەدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا، هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر رێگای هاملتۆن قەدەغەیە. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران…
Total
0
Share