قائیمقامی سلێمانی: ڕێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک نرخ بەرز بکاتەوە

لە سلێمانی لە مانگی ڕەمەزاندا نرخەکان بەجێگری دەمێننەوە و ڕێگە بە گرانبوونی خۆراک نادرێت.

قائیمقامییەتی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، “ڕێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێکیش بەهۆی زۆربوونی خواستەکانەوە نرخی خۆراک بەرز بکاتەوە”.

لەبارەی ڕێکارەکانیشەوە بڕیاریدا چاودێری و بەدواداچونەکانی تەواوی لیژنەکان زیاتر بکرێن و لیژنەیەکی تایبەتیش بە مانگی ڕەمەزان بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان دروستبکرێت.

قائیمقامی سلێمانی تەئکیدیشیکردەوە کە بڕێکی زۆر خۆراک و پێداویستی لە بازاڕو کۆگاکاندا هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا بە وردی چاودێری کوالێتی و نرخەکان دەکەن و ڕێکاری توندیش لەگەڵ ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە نرخی خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا بەرزدەکەنەوە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا هەر چێشتخانەیەک دەیەوێت کار بکات ڕێگەی پێدەدرێت بەمەرجێک، ڕێز لە مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووانان بگرێت و لە ڕۆژانی جەژنیشدا چێشتخانەکە کراوە بێت. تەواوی شوێنەکانی مەیفرۆشتن دادەخرێن و رێگە بە کردنەوەیان نادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر: لە دەرەوەی شار شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان دروستدەكرێت

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە دەرەوەی شار شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان دروستدەكرێت”. بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: دادگاییکردنی عـ.ـەجاج وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ڕایگەیاند، دادگاییکردنی عـ.ـەجاج وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستان. مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی…
Total
0
Share