لە هێرشێکی چەکداریدا لە ئەمریکا پۆلیسێک و 9 کەسی دیکە کوژران

لە هێرشێکی چەکداریدا بەیانی ئەمڕۆ 23ی ئازار (بە کاتی هەرێمی کوردستان) لە ناوەندێکی فرۆشتن لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا، کەسێک بە هەڕەمەکی دەستڕێژی گولـلەی کردووە و 10 کەس کوژراون.

پۆلیسی ویلایەتی کۆلۆرادۆ ئاشکرایکردووە، “یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکە ئەندامێکی پۆلیسە و ئەو کەسەشی تەقەیکردووە بە برینداری دەستگیرکراوە”.

بە وتەی پۆلیسی ویلایەتەکە ئەو ئەندامەی پۆلیس کاتێک ڕوبەڕوی تەقەکەرەکە بووەتەوە بریندار بووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

ئەمە دووەم دەستڕێژی گولەی بە کۆمەڵە لە ماوەی شەش رۆژدا، پێشتر لە شارۆچکەیەکی سەر بە ئەتلانتا بە دەسترێژی گولـلە هەشت کەس کوژران.

پۆلیس ئاشکرایکردووە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تەقەکەرەکە دەکەن و دواتر ڕایدەگەیەنن کە چ هۆکارێک پاڵنەر بووە بۆ ئەو تاوانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتیرێش بۆ گۆڕانی ئاووهەوا داوای 100 ملیار دۆلار لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكات

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوادەكات وڵاتانی دەوڵەمەند پابەندییەكەیان جێبەجێ بكەن دەربارەی تەرخانكراوی دارایی بۆ هاریكاریی وڵاتانی هەژار لە…
Total
0
Share