توێژینەوەیەک: لەپێناو تەندروستیی چاوت رۆژانە گێزەر بخۆ

لەمێژەوە وا لە بیرماندا چەسپێندراوە کە خواردنی گێزەر بۆ تەندروستیی چاو گرنگە، توێژینەوەیەکی نوێش راستیی ئەم وتەیە دەسەلمێنێت.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە پێگەی هێلس سایت بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، “خواردنی گێزەر بە شێوەیەکی رۆژانە چەندین سوود بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت بە تایبەت تەندروستیی چاو”.

توێژەران دەڵێن، “گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، دژە ئۆکسانی بیتا کارۆتین کە هەردووکیان گەرەنتین بۆ تەندروستیی چاو و پاراستنی لە نەخۆشییەکان”.

خواردنی گێزەر، دەبێتە هۆی پاراستنی چاو لە وشکبوونەوە، دروستبوونی ئاوی سپی و شەوکوێری و پاراستنی تۆڕی چاو.

بە وتەی پزیشکان بڕی گونجاوی خواردنی گێزەر لە رۆژێکدا یەک بۆ دوو گێزەرە، چونکە زیادەڕەویکردن لە خواردنیشیدا کاریگەریی لاوەکی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share