وەرزشی بەیانیان کێش دادەبەزێنێت؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکەن، ئەو کاتەی بۆ وەرزشکردن تەرخاندەکەیت، کاریگەریی لەسەر ئاستی دابەزینی کێشی زیادەی جەستە دەبێت.

توێژەرانی ئەمریکا، لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2006 داتای پێنج هەزار کەسیان کۆکردەوە و بەراوردیان کرد بەپێی ئەو کاتانەی وەرزشیان تێدا ئەنجام داوە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە لە کاتی بەیانیدا وەرزشیان کردووە زیاتر کێشیان دابەزیوە.

بە وتەی توێژەران، ئەو کەسانەی لە بەیانیاندا وەرزشیان کردووە، کەمترین ئاستی قەڵەویان هەبووە و کالۆری کەمتریان سووتاندووە.

توێژەران هیچ جۆرە وەرزشێکیان دەستنیشان نەکردووە کە لە بەیانیاندا ئەنجامبدرێت، بەڵکو جەخت لەوە دەکەنەوە توانای کام جۆرە وەرزشەتان هەبوو ئەنجامی بدەن.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: لە خەرجیی سەربازیدا عێراق لە پێش وڵاتانی بەریتانیا و هندستان و چینەوەیە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share