چۆن دەتوانیت شەوان باشترین خەو بكەیت؟

ئایا هەمیشە هەست بە ماندوێتی دەکەیت؟ رەنگە لەو كەسانە بیت كە هەموو شەوێک هەشت کاتژمێر بخەویت، بەڵام هێشتا خەوتنەكەت كاریگەر و ئارامكەرەوە نییە، چونكە خەوی قوڵت نییە، سایتی لایڤ ساینس لە زاری دکتۆر ویلیام ڤۆن مەککۆڵ، پسپۆڕی پزیشكی دەروونی و رەفتاری تەندروستی و مامۆستا لە كۆلێجی پزیشکی زانکۆی ئۆگستا لە ویلایەتی جۆرجیا و دكتۆر جۆن سایتۆ، پسپۆڕی پزیشكی خەوتن و نەخۆشییەكانی سی و پزیشكی منداڵان لە كەرتی ئۆرانج-ی كالیفۆڕنیا، چۆنیەتی خەوتنێکی باشتر رووندەكەنەوە.

شارەزایان دەڵێن زۆربەی كەسانی گەورە پێویستیان بە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر خەوتنی شەوانە هەیە، هەندێک کەسیش دەتوانن کەمتریش بخەون، ئەمەش بەشێکی لەسەر بنەمای بۆماوەییە.

لە کاتی خەوی قوڵدا هۆرمۆن و ماددە کیمیاییەکانی دیكە بۆ چاککردنەوە و گەنجکردنەوەی ئەندامەکانی لەش و شانەکان دەردەچن، ئەوانە مێشک پاکدەکەنەوە لە ماددە و ژەهرە نەخوازراوەكان کە لە رۆژدا کۆدەبنەوە.

چەندین رێگە هەن کە سەلمێنراوە یارمەتیی مرۆڤ دەدەن خێراتر بخەوێت و بە شێوەیەکی کاراتر بچێتە قوڵایی خەوەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە گشتی کوالیتی خەوتن باشتر بێت.

ستراتیژی خەوتنی باش دەكەوێتەسەر رۆتینێکی بەردەوام، خوی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە دەتوانن کاریگەری لەسەر خەوتنێکی نەرم و باش بهێننە كایە، بەمشێوەیە:

• کاتێكی جێگیری خەو هەڵبژێرە و پابەندبە پێیەوە.
• بەیانیان زوو لە جێگا دەربچۆ و، رۆژانە لانیکەم دوو کاتژمێر لەبەر رووناکیدا بەسەربەرە بۆ ئەوەی یارمەتی دانانی کاتژمێری جەستەت بدات و سووڕی خەو و بەئاگابوونەوەت باشتر بکات.
•دووربكەوەرەوە لە کافاین لە پاشنیوەڕۆدا، یان بەتەواوی كافایین لە خواردنەوەكانت لاببە، ئەگەر کەمکردنەوە هیچ سوودێکی نەبوو.
• دوورکەوتنەوە لە توتن و نیکۆتین.
• رۆژانە لانیكەم 20 بۆ 30 خولەک چالاکیی جەستەیی ئەنجامبدە، وەک رۆیشتنێکی خێرا، یۆگا، یان هەر جوڵەیەکی تر كە پاڵنەری خوێن بێت.
• هەوڵبدە لە رۆژدا فشاری دەروونی نەهێڵیت یان کەمبکەیتەوە.
• ئەگەر لە رۆژدا خەوت لێکەوت، پێویستە لەكاتەكانی زووی پاش نیوەڕۆدا بێت و لە 30 خولەک زیاتر نەبێت.
• دووربکەوەرەوە لە چالاکییە قورسەكان لە درەنگانی ئێوارەدا، وەک خوێندنەوە یان سەیرکردنی هەواڵی نائارامکەر یان پۆستەکانی سۆشیال میدیا، گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە زۆر جدییەکان، یان پشکنینی ئیمەیڵی کار.
• لە دوایین کاتژمێر یان دوو کاتژمێر پێش خەوتن هەموو گڵۆپەکانی ماڵەوە بکوژێنەرەوە یان كەمبکەرەوە.
• دروستکردنی ژینگەیەکی تاریک و فێنک و بێدەنگ بۆ خەوتن.
• هەموو رۆژێک لە هەمان کاتدا لە خەو هەڵسان.

دكتۆر جۆن سایتۆ دەڵێت، ئەگەر ئەم شێوازانە کێشەکە چارەسەرنەکەن، ئەوا پێویستە داوای یارمەتیی پزیشکی بکرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممەی وەزارەتی پەروەردەوە بڕیاردرا

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share