كۆرۆنای درێژخایەن.. 400 رۆژە تووشبووە و تائێستا چارەسەر وەردەگرێت

توێژەرانی بەریتانی پیاوێكی تووشبوویان بە كۆڤید-19 ئاشكراكرد كە 400 رۆژە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە و تائێستا زنجیرەی یەكەمی ڤایرۆسەكە لە لەشیدا ماوەتەوە.

توێژەران دەڵێن، زنجیرەی بۆماوەییان بەكارهێناوە بۆ هاوكاری لە چارەسەری ئەم دۆخەدا، وەك ئەوەی رۆژنامەی (واشنتن پۆست) ئاماژەی پێداوە.

نەخۆشەكە كە تەمەنی 59 ساڵە، بۆ یەكەمجار لە كانونی یەكەمی 2020دا ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ (تووش بوو) بووە، بە بەردەوام لەوكاتەوە پشكنینەكانی هەمان ئەنجامیان هەبووە، ئەو بەدەست لاوازی سیستمی بەرگرییەوە دەناڵێنێت، بەهۆی نەشتەرگەرییەكی پێشووی چاندنی گورچیلەوە.

پاش چەندین پشكنین و تاقیكردنەوە لەنێوان شوباتی 2021 تا ئەمساڵ دەركەوت لە سەرجەمیاندا تووشبوونی بەردەوامە، بۆیە تیمێكی توێژینەوە لە لەندەن شیكردنەوەی بۆماوەییان بۆ ڤایرۆسەكە ئەنجامدا. دەركەوت هەمان زنجیرە كە نەخۆشەكە پێی تووشبووە لە سەرجەم قۆناغەكاندا هەبووە لەگەڵ گۆڕانكارییەكی زۆر بچوكدا، واتە كەسەكە تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای درێژخایەن بووە لەجیاتی تووشبوونی بە چەند جۆرێكی پەتاكە.

لۆك بلاگدۆن سنێڵ، پزیشكی تایبەتمەند لە نەخۆشییە گوازراوەكان و توێژەری ئەم حاڵەتە بە رۆژنامەكەی راگەیاند، لەئێستادا، هەموو كەسێك بە ئۆمیكرۆن تووشبووە، بەڵام كاتێك سەیری ڤایرۆسەكەی ئەومان كرد، ئەو جۆرەبوو كە ماوەیەكی زۆر پێش ئێستا بوونی هەبوو – بەر لە ئۆمیكرۆن و بەر لە دەلتا و تەنانەت بەر لە ئەلفا.

وتیشی، نەخۆشەكە بەدەست “گۆڕاوێكی پێشووی سەرەتای پەتاكە”وە دەناڵێنێت.

ئەنجامەكانی زنجیرەی بۆماوەیی، تووشبوونی پیاوەكەی بە گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا (B.1.177.18) دەرخستووە كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2020 لە بەریتانیا هەبوو.

تائێستا ئاستی بڵاوبوونەوەی تووشبوون بە كۆرۆنای درێژخایەن روون نییە. درێژترین حاڵەتی زانراو دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشێك كە ماوەی تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە 505 رۆژ بووە بەر لە گیانلەدەستدانی، لەلایەن هەمان تیمەوە لەژێر چارەسەردابوو.

بابەتی پێشتر

مووچەی هەر کارمەندێکی بیانی لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق هێندەی مووچەی 246 کارمەندی عێراقییە

بابەتی دواتر

 (NBA) یوتا جاز، لەیکەرزی دووچاری شەشەم دۆڕاندن کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share