بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، مووچەی مانگەکانی داهاتوو لەسەر رێککەوتنی نوێ دەنێردرێت.
رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ بەغداد لەسەر گرێبەستێکی سێ لایەنە رێککەوتووین کە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان ئامادەکراوە و هەرێم چەند گۆڕانکارییەکی تێداکردووە و لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکین.
لەبارەی مووچەوە، رێباز حەملان رایگەیاند، مووچەی مانگی پێنج و شەش لەسەر رێککەوتنی پێشوو نێردرا و مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی داهاتوو لەسەر رێککەوتنی نوێ دەنێردرێت.