مامۆستایەکی زانکۆ رایگەیاند، مانگگیران لە ئایینی ئیسلام وەک دیاردەیەکی سروشتی باسکراوە.
د. عارف غەفور، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە کاروباری ئایینی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو رۆژەی کە ئیبراهیمی کوڕی پێغەمبەر کۆچی دواییکرد خۆرگیران روویدا، خەڵک وایاندەزانی بە هۆی کۆچی دوایی کوڕی پێغەمبەر ئەوە روویداوە.
دەشڵێت، “پێغەمبەر فەرمووی نەخێر بەهۆی ئەوەوە نییە، بەڵکو خۆر و مانگ دوو نیشانەن لە نیشانەکانی خودا و لە قورئانی پیرۆز ئاماژەیان پێکراوە و دەسەڵاتی خودا دەردەخەن، خۆرگیران و مانگگیران دوو دیاردەی سروشتین”.