پسپۆڕێکی بواری شێرپەنجە هۆشداریی دەدات لە بەرکەوتنی لە رادەبەدەر بە خۆر

پزیشکێکی پسپۆڕی شێرپەنجە، هۆشداریی دەدات کە ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست لەم چەند ساڵەدا بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەڵەتێگەیشتن لەبارەی تیشکی خۆر، بەرکەوتن بە خۆر و خۆخستنە بەر تیشکی خۆر.

ئالین مەکفێرسن، پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە ئاماژە بەوەدەدات، زۆرێک پێیانوایە بەرامبەر بە تەندروستییان بە ئاگایانەوە مامەڵە دەکەن، بەڵام هەڵەن و ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە بەرزبوونەوەدایە.

لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری کۆنڤێرسەیشنی ئوستراڵی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، بەرکەوتنی توند بە خۆر، جا ئەگەر کەسەکە منداڵ بێت یان گەورە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە 10 هێندە زیاد دەکات و، زیان بە خانەکانی دی ئێن ئەی دەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، بیرۆکەی راکشان لەبەر خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ بیرۆکەیەکی هەڵەیە و ئەگەر تووشبوون بە مێلانۆما زیاد دەکات، کە جۆرێکی باوی شێرپەنجە پێستە.

ئەو پزیشکە پێشنیاز دەکات، کاتێک دەچینە بەر خۆر کڵاو لەسەر بکەین تاوەکو سەر و رووخسار لە سوتان بە خۆر بپارێزێت، هەروەها دوو بۆ سێ کاتژمێر جارێک دژەخۆر بەکاربهێنرێت و نوێبکرێتەوە.

هۆشداریی دەدات، ئەو کەسانەی کە کارەکانیان لەبەر خۆردایە پێویستە جلوبەرگی تایبەت بەکاربهێنن تاوەکو ببێتە پارێزەرێک بەرامبەر تیشکی سەروو بنەوشەیی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی بەریتانی: رێژەی شێرپەنجە لە عێراق لەدوای داگیرکردنی لەلایەن ئەمریکاوە زیادیکردووە

راپۆرتێکی رۆژنامەی ناشیۆناڵی باریتانی ئەوە دەخاتەڕوو، کە شەڕی ئەمریکا لە عێراق و مامەڵەی ناتەندروست لەگەڵ ژینگە بوونەتەهۆی بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share