بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ژووری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا کەوتەوە و میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن، لەلایەن درۆنێکەوە کراوەتە ئامانج.
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ رایگەیاند، پێدەچێت رووداوەکە بەهۆی هێرشی درۆنێکەوە روویدابێت و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، لە شوێنی رووداوەکەن.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوبوونەتەوە، دەرکەوتووە کە دووکەڵ لە سەرووی باڵەخانەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە بەرزبووەتەوە و بڵێسەی ئاگر سەقف، یان نهۆمی سەرەوەی گرتووەتەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، شەوی رابردوو کیێڤ هێرشی توندی ئاسمانیی کراوەتەسەر و بەو هۆیەوە زیان بە دامەزراوەکانی هەندێک ناوچەی شارەکە گەیشتووە.