وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وادەی ناردنی مووچەی مانگی شوباتی ئاشکراکرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شوبات لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، لیستی مووچەی مانگی شوبات ئامادەیە و تەواوی رێکارەکان جێبەجێکراون، هەرکاتێک پارەکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share