رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە چەمچەماڵ چوار کەس بە سەختی برینداربوون و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، “کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو چوار کەس بەسەختی برینداربوون”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرای بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى: فەرمانبەرانى گرێبەست هاوشێوەى فەرمانبەرانى هەمیشەیی زەوییان پێدەدرێت

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى ڕایدەگەیەنێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوییان پێدەدرێت، بەڵام بە دوو مەرج.…
Total
0
Share