لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

لەژێر پردی باخی بەختیاری رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کە پێشمەرگە بووە گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەژێر پردی باخی بەختیاری میکسەرێکی گواستنەوەی چیمەنتۆ وەرگەڕا و کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا کەسێک گیانیلەدەستداوە کە پیشەی پێشمەرگە بووە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی جیاوازی لە دامەزراندن خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتیان ڕاگەیاند

خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دامەزراندنی ژمارەیەک لە دەرچووانی تەندروستی لە زاخۆ سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران…
Total
0
Share