داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ بە چەقۆ کوژرا

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، لە چێشتخانەیەک لە ناوچەی چەکمێکۆی ئەو شارە، بە چەقۆ کوژرا.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئێرجان کەیهان، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ کاتژمێر 9:15ـی ئەمشەو، لە چێشتخانەیەک بە چەقۆ هێرشیکراوەتە سەر و قوڕگی بڕدراوە.

پاش رووداوەکە، پۆلیسی ئەو ناوچەیە راستەوخۆ تۆمەتبارێکیان بە ناوی (مستەفا جان)ـی تەمەن 19 ساڵ دەستگیرکرد کە بە وتەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە پێشتر ناکۆکیی لەگەڵ قوربانییەکەدا هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
Total
0
Share