دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: لە نزیکەوە چاودێریی کەیسەکەی هێمن مامەند دەکەین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم، رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی دۆسیەکەی هێمن مامەند دەکەین.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم رایگەیاند، ئەو کردەوە نامرۆڤانەی بەرامبەر هێمن مامەند ئەنجامدراوە لامان وایە هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری رۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی .

دەشڵێت، پێویستە دەزگا ئەمنیەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و رادەستی یاسا بکرێن، هیوای سەلامەتی و شیفا بۆ هێمن مامند دەخوازین.

دەستەی مافی مرۆڤ ئەوەش دەڵێت، لەنزیکەوە چاودێریی ئەو کەیسە دەکەین و هەر دوای رووداوەکەش تیمێکی نووسینگەی سلێمانیی دەستە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە چاویان بە ناوبراو کەوتووە لە هەواڵیان پرسیوە ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکان دەبین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
زیاتر ببینە

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور بۆ هاوڵاتییان: ئەگەر سێوی شەیتان-تان بینی پەیوەندیمان پێوەبکەن

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور لە ئاگادارییەکدا بۆ جوتیارانی سنوورەکەیان لەبارەی جۆرە ڕووەکێک بڵاویکردەوە، لەکاتی بینینیدا دەستبەجێ پەیوەندیی بە بەشی…
Total
0
Share