ئامێری وێنەگرتنی موگناتیسیی سەنتەری تیشک لە هەڵەبجە شکاوە

ئامێری وێنەگرتنی موگناتیسی MRIی سەنتەری تیشک، لە هەڵەبجە شکاوە و تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانەوە چاکنەکراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێستا، ‌هاوڵاتییانی هەڵەبجە، بەهۆی شکانی ئامێری MRIەوە، لەپێناو ئەنجامدانی پشکنینێکی چەند خولەکی بە ناچاری روودەکەنە سلێمانی، ئەمەش گرفتێکی گەورەی بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.

لای خۆیشیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی تەندروستی لە کێشەکە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی نووسراوەکان نەدراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی بۆ “دیداری یەکێتی” هەیە.. سەربەرزیی كۆمەڵانی خەڵك ‏ئامانجمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی “دیداری یەکێتی”یەوە بڵاوكردەوە، دەڵێت، “لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ڕیشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی…
Total
0
Share