لە تەقینەوەیەکدا لە بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە، کەسێک گیانیلەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.
ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70 رایگەیاند، :”ئەمڕۆ ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە راهێنانیان هەبووە، لەو کاتەدا گوللە ئاڕ پی جییەک پێیاندا تەقیوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی رووداوەکەوە خوێندکارێک گیانیلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، لە ئێستادا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەرییان بۆ دەکرێت”.