گروپێک لە خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی هاوینە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن کە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت.
24 ی مانگی رابردوو گروپێک لە خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری کە لە 13 خوێندکار پێکهاتبوون بە مەبەستی بەشداری لە خولێکی هاوینە گەیشتنە زانکۆی مونستەر لە وڵاتی ئەڵمانیا.
خولەکە بوارەکانی(Design, Innovation, Technology) دەگرێتەوە کە ئامانج لێی ئاشناکردنی بەشداربووانە بەو بوارانەی کە لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان دەخوێندرێن لەبواری دیزاین و تەکنەلۆجیادا.
بەشداربووان لەماوەی هەفتەی یەکەمی خولەکەدا بەشداری چەند ۆرکشۆپێکی پراکتیکیان کرد کە خودی خۆیان بەشداربوون لە کاری پراکتیکی و ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی بچووک.
ئەم پڕۆگرامە یەکێکە لە پڕۆگرامە ئاڵوگۆڕەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە بۆ ماوەی دوو ساڵە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە لەگەڵ زانکۆی مونستەر لە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی دارایی تێچووی گەشتەکە لە ئەستۆی خوێندکارەکان بووە.