مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی كارا، خزمەتگوزار و پەرۆش بۆ بەرژوەندییەكانی گەلەکەمان دەكەینەوە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویکردەوە، كە ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان، كۆبووەوە، بە وردی پرسەكانی پێكهێنانی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانی تاوتوێكرد.

باسی لەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە، پەیوەستبووە بەپێكهێنانی حكومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها سووربوونی یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەری خزمەتگوزاری نیشتمانیی نیشاندا؛ لەسەر ئەو بنەمایەش، یەکێتی دەرگای گفتوگۆی بونیادنەرانەی کراوەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەك، لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵیش، لەکۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا، جەخت کرایەوە لەوەی یەكێتی مەبەستییەتی لە بەغدادیش حكومەتێكی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی پێكبهێنرێت، کە تێیدا ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان پارێزراوبێت و گوزارشت بکات لە خواستی هەموو پێکهاتەکانی وڵات، ئەمەش لەسۆنگەی تێڕوانیی دروستیی یەکێتییەوەیە، کە بەغداد قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەو مەبەستەش، گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بەردەوامدەبێت، لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا.

‎

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێرکۆ میروەیس: له ‌رێگەی دادگاوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاری بەقەزابوونی گوڵاڵە‌ هه‌ڵبوه‌شێنینەوە

ئە‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی  پلاندانانی عێراقه‌وه‌ بڕ‌یاری به‌ قه‌زابوونی بۆ ده‌رچوو، لەو بارەیەوە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی ئەوروپا لەجیاتی دابینکردنی بودجە بۆ سنوورەکان با وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران کۆبووەوە، جێگری سەرۆکی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی…
Total
0
Share