فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، بەغداد بڕێکی زۆر لە بەشە ئاردی هەرێمی بڕیوە و بۆ مانگەکانی داهاتوو بەرهەمە خۆراکییەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێستادا، بەشی پێنجەمین بەشەخۆراک بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت لەسەر لیستی مانگی حەوت، بەڵام بەشە ئاردی حەوتەم لەسەر لیستی نوێ دابەشدەکرێت.
ئاشکراشیکرد، بە بەراورد بە مانگی رابردوو، هەشت ملیۆن و 847 هەزار و 750 کیلۆگرام ئارد لەسەر ئاستی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە بڕاوە، بڕیاریشە لە بەشی شەشەمی خۆراک، کە لەسەر لیستی مانگی هەشت دەبێت، بڕی کەمکردنەوەی کەلوپەلە خۆراکییەکان بەم شێوەیە بێت، بۆ هەر کەسێک، سێ کیلۆ برنج، لیترێك زەیت، کیلۆیەك شەکر، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئارینۆک و 400 گرام دۆشاو.
دەشڵێت، “ئەو هاووڵاتییانەی بەشەخۆراکیان لێدەبڕێت، ئەگەر دواتریش فۆڕم پڕبکەنەوە، قەرەبوو ناکرێنەوە و تەنیا لە مانگی داهاتوودا بەشەخۆراک و ئاردیان پێدەدرێت.