نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی هەشت دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر، (40) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب، له‌ نێوان 11 بۆ 12 هەزار دیناره‌، بەوپێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (275 بۆ 300) کاتژمێر کاریانکردووە.

دەشڵێت، سەبات بەو گەڕەكانەی كە چوونەتە ناو پڕۆژەی رووناكی و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری، پێویستە پارەی مۆلیدەكانیان پاكتاوبكەن، چونكە چیتر مۆلیدەكانیان كارناكەن.

کارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، كۆی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو پڕۆژەی رووناكی و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری؛ 602 مۆلید كوژاونەتەوە و چیتر كارناكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەرئەنجامی ئەو یارییە ناتەندروستە بوو كە بە كورسی پێكهاتەكانەوە دەكرا

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەرئەنجامی…
Total
0
Share