ئامێدی.. بۆردومانەكەی فڕۆكەكانی تورکیا سێ هاوڵاتی برینداركردووە

بۆردومانكردنی كوردستان لەلایەن توركیاوە- ئەرشیڤ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، فڕۆكەكانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی چەمانکێ لە شارۆچكەی ئامێدی بۆردومان کرد و بەوهۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون.

ئەلند ئەمیر، بەڕێوبەری ناحیەی چەمانکێ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی ڕاگەیاند، “کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی پەکەکەیان بۆردومانکردووە لە نزیک گوندی گرێ لە سنووری ناحیەی چەمانکێ-ی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەوهۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیلی ناوچەکە برینداربوون.

برینداربوونی ئەو هاوڵاتییانە لەکاتێکدا بووە لەناو ماڵەکەیاندابوون، بەڵام بەهۆی نزیکیی شوێنی بۆردومانەکەوە برینداربوون و زیان بە خانووەکەیان گەیشتووە.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکانەوە، بەڕێوبەری ناحیەی چەمانکێ وتی، “تەندروستیی دوو لە بریندارەکان باشە و لە نەخۆشخانەی چەمانکێ چارەسەرییان بۆکراوە، بەڵام یەکێکی تریان بەهۆی سەختیی برینەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆک.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى پەروەردە نمرەى خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکان بڵاودەکاتەوە

ئەنجامى کۆتایى تاقیکردنەوەى خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکانى هەرێم بڵاوکرانەوە و پەروەردەى هەرێم دەڵێت، لە ئەپلیکەیشتنى ئى-هەڵسەنگاندن بەردەستە. وەزارەتى پەروەردەى…
Total
0
Share