بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە ویلایەتی نیڤادای هەژاند.
دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمریکی رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە لە ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا روویداوە و لە قووڵایی 3.7 میل بەشێکی ویلایەتەکەی هەژاندووە.
لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی بومەلەرزەکەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا لە ویلایەتی نیڤادا چالاکیی بومەلەرزەیی زیادیکردووە و جیۆلۆجیی ئەمریکا لە چاودێریکردنی دۆخەکە بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییە ئەگەرییەکان و شیکردنەوەی شێوازی بومەلەرزەکان بەردەوامە.