مەکتەبی سیاسیی پارتی: داوا لە هەموو لایەک دەکەین دانبەخۆیاندا بگرن

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، جەخت لە سەروەریی یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی رۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە، جەخت لە سەروەریی یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باسیلەوەکرد، “پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەریی خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت، بەباش نازانین”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خەڵک تێدەگەین و لەپێناو هەرێمەکەمان و ئارامیی دەروونی هاووڵاتییانی هێژا، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەریی یاسا و دامەزراوەکان بکەن و، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە رابگیرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەوەی ئێمە داوامانكردووە دابینكردنی مووچە و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتەكەیە”

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەوەی ئێمە داوامانكردووە ئەولەویەت دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لە ڕێگەی سلێمانییەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان ڕێکخست

مەزڵوم عەبدی ڕیادەگەیەنێت، وەک هەسەدە، لە ڕێگەی سلێمانییەوە پەیوەندییە سەرەتاییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان ڕێکخست. مەزڵوم عەبدی، فەرماندی هێزەکانی سوریای…
Total
0
Share