تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی دیاریکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حکومەتی هەرێم دەڵێت 50%ـی داهاتی باج، خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، دەدەینە بەغداد، چونکە ئەوانە داهاتی فیدراڵین، بەڵام حکومەتی عێراق داوای %50ـی کۆی داهاتی نانەوتیی هەرێم دەکات، لەسەر ئەم پرسەش، تاوەکو ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن کە کامەیە ئەو داهاتەی فیدراڵییە و کامە نافیدراڵییە.
باسی لەوەشکرد، راپۆرتێک لەوبارەیەوە دەنووسرێتەوە، وردەکاریی و داواکارییەکانی هەردوولای تێدا باسدەکرێت و رادەستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت، بەمەش هێندەیتر هاتنی مووچەی مانگی شەش دوادەکەوێت.