هۆشداری لە مەترسییەکانی چەورییە شاراوەکانی جەستە دەدرێت

شارەزایان ئەوەیان ئاشکراکردووە، چەوری شاراوەی لەشی مرۆڤ کاریگەری هەیە لەسەر پیربوون و ماندووبوونی دڵ و مەترسی مردن و نەخۆشییەکانی دڵی بەدواوەدێت.

رۆژنامەی ئیندیپێندێنت، لە راپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، تەمەنی دڵ لەگەڵ تەمەنی مرۆڤدا هەڵدەکشێت، بەڵام هەندێک مرۆڤ هەن دڵییان زووتر بەتەمەن دەچێت و پیردەبێت، هۆکارەکانی ئەم پیربوونە پێشوەختە، فشاری دەروونی، خواردنی خراپ و کەمیی چالاکیی وەرزشییە، جگە لەوانەش چەوری شاراوەی لەش، بۆماوەیی و ژینگەی دەوروبەریش هۆکاری کاریگەرن.

دکتۆر دیکڵان رێگن پزیشک لە زانکۆی شاهانەی لەندەن، ئاماژەی بەوەکردووە، “توێژینەوەکانمان ئەوەیان نیشانداوین، چەوری شاراوە، کە دەکەوێتە قووڵایی ئەندام و شوێنەکانی لەشی مرۆڤەوە، رەنگە یەکێک بێت لەو هۆکارانەی وابکات دڵ زووتر پیر و ماندوو ببێت، بە تایبەت چەورییە شاراوەکانی ران و کڵۆت، کاریگەری بەرچاوییان لەسەر تەندرووستیی دڵ هەیە”.

لە راپۆرتەکە هاتووە، پیربوون کاریگەری راستەخۆی لەسەر وەستانی دڵ و ناڕێکی لە لێدانی دڵ هەیە، هەوکردنی بەردەوامی دڵ، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی تری دڵی بەدواوەدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share