لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای قەزای بەردەڕەش -کەڵەک پێنج ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر رێگای بەردەڕەش – کەڵەک رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویدا و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی خێزانێک کە پێکهاتبوون لە دایک و باوک و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ئاگر لە بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش کەوتەوە.