بۆ هەر کیلۆیەک تەماتە 750 دینار باج خراوەتەسەری

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ساخکردنەوەی بەروبوومی ناوخۆیی، 750 دینار باجی خستووەتەسەر هەر کیلۆیەک تەماتە کە هاوردە دەکرێت لە دەروازە سنوورییەکانەوە.

ڕزگار حەمە خدر، ڕاوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، باجەکە تاوەکو 1ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و هەر کیلۆیەک تەماتە 750 دینار باج دەخرێتەسەری.

ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەربوومی ناوخۆ، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان باج دەخاتەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی.

بۆ ئەمساڵیش باج خراوەتەسەر بەرهەمەکانی شوتی و تەماتە، بە وتەی ڕزگار حەمە خدر، بڕیارەکە ئەو بارە تەماتانە ناگرێتەوە کە لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکان: هەر ماددەیەک بەکەڵکی خواردن نەهات مەیدەن بە هاوڵاتییان

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بریکارەکان ئاگاداردەکاتەوە، هەر ماددەیەک لەناو بەشەخۆراکدا بەکەڵکی خواردن نەهات، نەیدەن بە هاوڵاتییان. بازرگانیی خۆراکی سلێمانی…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ لە بەغداد هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە گەیاندە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان

لە دوای ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرەنتی بەردەوامیی مووچەی لە بەغداد وەرگرت كەمێك پێش…
Total
0
Share