ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: دەبێت دەسەڵاتی بڕیاردان بە وەفدەکانی هەرێم بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەوەی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامیان هەبێت، پێویستە دەسەڵاتیان پێبدرێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە کۆبوونەوەی وەفدەکان بوایە دەبوو شەش ساڵ لەمەوبەر کێشەی مووچە چارەسەربکرێت، بەڵام وەفدەکان راستە کەسانی زیرەک و شایستەیان تێدایە، بەڵام دەبێت متمانەیان پێبکرێت و دەسەڵاتیان پێبدرێت و توانای بڕیاردانیان هەبێت لەپێناو خەڵكی کوردستان.

وتیشی، ئەگەر نیەتی چارەسەری کێشەکە لەپێناو هاوڵاتیان هەبێت، کێشەکە چارەسەردەبێت، ئەگەر نا گومان دەکەم وەک ساڵانی رابردوو چەند مووچەیەک بفەوتێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواودەکرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، “تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار- دەربەندیخان تەواودەکرێت”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند،…
Total
0
Share