لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر کاتێکیش هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێهات، ئیدی بۆ ماوەی چوارساڵ ئەوکەسانە بێدەنگدەبن.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لەبارەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، ئەو پەلامارانە چاوەڕوانکراون، چونکە هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر کاتێکیش هەڵبژاردنەکان کۆتاییپێهات، ئیدی بۆ ماوەی چوارساڵ ئەو کەسانە بێدەنگدەبن و وەک ئەو گورانییەی کە دەڵێت، “نەهیچی تۆم، نەهیچی من”.
وتیشی،” ئەوان لە دوڵێکدا دەژین و کەرکوک و یەکێتییەکانیش لە دۆڵێکی دیکەدا، بۆیە لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەندێک کەس تازە بەخەبەردێن و پەلاماری یەکێتی و پارێزگاری کەرکوک دەدەن”.
جەختیشیکردەوە، “دڵنیاین لەسەر ئەو پەلامارانە یەکێتی و کاک رێبوار لای جەماوەری کەرکوک خۆشەویستتر دەبن”.