قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی FAO کۆبووەوە

جێگرى سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەڕێوەبەرى رێکخراوى فاو داوایکرد رێکخراوەکە لە پەرەپێدانی بەرهەمە ناوخۆییەکان و دۆزینەوەی بازاڕ لە دەرەوە هاوکاریی هەرێمى کوردستان بکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە چو دونیو، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی FAO.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییە تەکنیکی و راوێژکارییەکانی رێکخراوەکە و کردنەوەی Gene Bank کە تایبەتە بە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵیی کرد و هیوای خواست لەم قۆناغەدا کە ئەولەوییەتی حکومەتی هەرێم گەشەپێدان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵە، هاوکاری و پەیوەندیی نێوان رێکخراوی FAO و هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەو پێشبچێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گەشەپێدانی ناوچەیی و بووژانەوەی ئابوریی شارۆچکەکان و گوندەکان کرا و لەم رووەوە راهێنانی پیشەیی جوتیاران و دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی جوتیاران بە هەنگاوی پێویست و بنەڕەتی بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی دانرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پڕۆژەی گەشتوکاڵ کرا کە لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیرانەوە راگەیەندراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێشخستنی گەشتوکاڵ لەپێناو رەخساندنی هەلی کاری زیاتر و پێشخستنی هەردوو کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و گەشەپێدانی ناوچەیی.

سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرهەمە ناوخۆییەکان و دۆزینەوەی بازاڕ لە دەرەوەی هەرێم، جێگری سەرۆک وەزیران بە گرنگیزانی سوود لە ئەزمونی رێکخراوی FAO وەربگیرێت و داوایکرد رێکخراوەکە لەمبارەیەوە زیاتر هاوکاربێت.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی…
Total
0
Share