دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکدا لەناو شاری سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، دوای نیوەڕۆی 5 ی ئەم مانگە لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێریی ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەشاری سلێمانی، توانیان لە بۆسەیەکدا دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 19 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک، ئامانجیان شاردنەوە و بردنەدەرەوەی ماددەکە بووە لە رێگای بارهەڵگرێکەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share