داعش هەوڵی ئازادکردنی زیندانییانی دا

شەوی ڕابردوو لە گرتووخانەی سەناعە لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، چەکدارانی داعش هەوڵی یاخیبوون و هاوکات لە دەرەوەی زیندانەکە هەوڵی هێرشیان دا.

فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی‌ میدیایی هه‌سه‌ده‌ ڕایگەیاندووە، هه‌سه‌ده ‌و ئاسایشی ناوخۆ هه‌وڵێكی یاخیبوون و هه‌ڵاتنی گیراوانی داعشیان له‌ گرتووخانەی سه‌ناعه‌ له‌ حه‌سه‌كه‌ شكستپێهێنا، یاخیبوونه‌كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن شانه‌ نووستوه‌كانی داعشه‌وه، کە لە نزیک گرتووخانەكەوە هەوڵی هێرشیان دەدا.

میدیای حکومەتی سوریا ئاماژە بەوە دەكات، 15 تا 20 زیندانیی داعش هەڵاتوون، بەڵام هەسەدە ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە، دەنگی تەقە و ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڕەکەکانی نزیک گرتووخانەی سەناعە بیستراوە و ئاماژە بە برینداربوونی چەند زیندانییەکیش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بازیان وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو بەربەست دروستدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكان بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو بەردەوامی هەیە و بەربەست دروستدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی…
Total
0
Share